دادگای باڵای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند كرد

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تانەكەی هاوپەیمانیی فەتحی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردن و تانەی لایەنەكانی دیكەی رەتكردەوە و ئەنجامی هەڵبژاردنی پەسندكرد.

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە پەسەندكردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كە لە 10_10 ی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ دووشەممە 27_12_2021، دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق داواكاری هاوپەیمانی فەتحی هادی عامری بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەرئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتكردەوە و لەگەڵ ئەوەشدا بڕیاریدا بە پەسەندكردنی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكە.

رۆژی سێشەممە 30_11_2021 دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 50 رۆژ بەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقدا، جەلیل عەدنان خەلەف، سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقی راگەیاند.

ژمارەی كورسیی لایەنەكان بەمشێوەیە دەبێت، پارتی 31 كورسی، یەكێتی 18 كورسی، نەوەی نوێ 9 كورسی، یەكگرتوو 4 كورسی و كۆمەڵ یەك كورسی.

هەروەها رەوتی سەدر 73 و هاوپەیمانی تەقەدووم 37 و دەوڵەتی یاسا 33 هاوپەیمانیی فەتح 14 كورسییان بەدەستهێناوە.

دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە، پەرلەمانی نوێ لە ماوەی 15 رۆژدا یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات، بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار، لە یەكەم دانیشتنی پەرلەماندا سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمانی دیاریدەكرێن، لە هەمان دانیشتندا پێویستە سەرۆككۆمار دیاری بكرێت و سوێندی یاسایی بخوات، ئەگەر كاندیدی سەرۆككۆمار دیاری نەكرابوو دانیشتنەكە بە كراوەیی دەهێڵدرێتەوە تا ئەو كاتەی سەرۆككۆماری نوێ‌ سوێندی یاسایی دەخوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا