“بەم نزیكانە پرۆژە یاسای خزمەتی زۆرە ملێی سەربازی دەخرێتە دەنگدانەوە”

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق، ئاشكرایكرد شەش پرۆژەیاسا لە رۆژانی داهاتوودا لە كارنامەی كۆبوونەوەكانی پەرلەماندا دەخرێنە دەنگدانەوە و گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، كە یەكێكیان پرۆژە یاسای خزمەتی زۆرە ملێی سەربازییە.

خالد عوبێدی، سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لیژنەكەیان چەند پرۆژە یاسایەكی هەیە، لە نێویاندا پرۆژە یاسای خزمەتی زۆرە ملێی سەربازی، كە لە لیژنەكەدا خوێندنەوەی بۆ كراوە و پێشكەشی دەستەی سەرۆكایەتی كراوە، بۆ خستنە بەرنامەی كارەوە .

وتیشی: پرۆژە یاسای ئاسایش و زانیاری، یەكێكە لە پرۆژە یاسا گرنگەكان، كە سەرەتادا لەناو لیژنەكەدا دەخوێندرێتەوە بۆ ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی بكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پرۆژە یاسای هەواڵگریمان هەیە و پرۆژە یاسای ئاسایشی نیشتمانی و هەمواركردنەوەی خزمەتگوزاری سەربازی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا