گومان لە مردنی ئەفسەرێکی ئەمریکی دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەفسەرێکی ئەمریکی بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی لە ساڵای ڕابردوودا ڕایگەیاند عێراقی و ئەفغانیەکان ئەشکەنجە دەدرێن.

ئیان  فیشباک-ی تەمەن 42، لە 19ی تشرینی دووەم لە یەکێک لە نەخۆشخانە دەروونیەکانی ویکایەتی مێشیگانی ئەمریکا گیانی لە دەستدا، بەڵام هۆکاری مردنەکەی ڕوون نەکرایەوەو گومانی دروست کردووە.

خێزانی ئیان ڕایانگەیاند، حکومەتی ئەمریکا ستەمی زۆری لە ئیان فیشباک کردووە، هاوکاری نەکراوە وەڵامی هیچ پرسیارێکیان سەبارە بە چۆنیەتی مردنەکەی نەدراوەتەوە.

ئیان فیشباک لە ساڵی 2005دا، نامەیەک ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات، سەبارەت بەوەی ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر ئەشکەنجەدانی دەستگیرکراوەکانی زیندانیانی بەغدا و کابول، چونکە بە شێوەیەکی نایاسایی نا مرۆیی مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.

ڕاپۆرتەکانیشی لە ساڵی 2005دا بووە هۆی ئەوەی ئەنجومەنی پیران، یاسای دژی ئەشکەنجە پەسەند بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا