نوێترین ژمارەی قوربانیانی جەنگی ئیسرائیل و حەماس

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

زیاتر لە چوار رۆژە، شەڕێکی قورس لەنێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، لەناوچەکانی باشووری ئیسرائیل بەردەوامی هەیە و بەپێی دوایین ئامارەکانی جەنگ، زیاتر لە 1600 کەس لە هەردوو لایەن کوژراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، سوپاکەیان توانیوویانە بەشێکی زۆری ئەو ناوچانە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە کە لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا چەکدارانی حەماس کۆنتڕۆڵیان کردبوو.

تەنها لە سێ رۆژی سەرەتای شەڕەکەوە، زیاتر لە 900 هاوڵاتیی مەدەنی و سەربازی ئیسرائیلی کوژراون و بە ووتەی ئیسحاق هرتزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، “لەدوای هۆلۆکۆستەوە تا ئێستا ئەوەندە جولەکە لە ماوەیەکی کەمدا نەکوژراون”

تەندرووستی فەڵەستین، ژمارەی قوربانیانی چوار رۆژی رابردووی وڵاتەکەی ئاشكراکرد، کە دەگاتە زیاتر لە 500 کەس.

جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکاش، لە پەیامێکیدا ئاشکرایکرد، کە 11 هاوڵاتی ئەمریکی لەئەنجامی شەڕ و پێدادانەکانی ئەم دواییانەی ئیسرائیل، لەو وڵاتە کوژراون.

رۆژی شەممەی رابردوو، کەتیبەکانی ئەلقەسام، باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس، ئۆپراسیۆنی ‘تۆفانی ئەقسا’ـی لە دژی ئیسرائیل راگەیاند و هێرشێكی بەرفراوانیان کردە سەر ئەو وڵاتە. بە ووتەی حەماس، بەرەبەیانی ئەو رۆژە نزیکەی پێنج هەزار مووشەکیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد. لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

لە وەڵامی هێرشەکانیشدا، ئیسرائیل، ئۆپراسیۆنی شمشێری ئاسنینی راگەیاند و تەنها دوێنێ شەو، نزیکەی 200 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر کەرتی غەززا لە فەڵەستین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا