17 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی دروستدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

رۆژنامەنوسێكی ئابوری ئاشكرایدەكات، لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێی 2022 زیاتر لە 17 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە سلێمانی دروستدەكرێت ئەوەش جوڵەیەكی ئابوری گرنگ بۆ پارێزگاكە دەڕەخسێنێت.

ئەلەند مەحوی رۆژنامەنوسی ئابوری بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، ئەو پرۆژانەی كە بڕیارە لە ساڵی نوێدا لە سلێمانی دروست بكرێن دەكەونە ناوچەكانی قولەرەیسی و تاسڵوجەو تانجەرو ناوچەی 2020ەوە كە دەكەوێتە پشت قڕگەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 17 یەكەی نیشتەجێبوون دروستدەكرێن ئەوەش هەلی كاری زۆر بۆ هاوڵاتیان دەڕەخسێنێت، چونكە زۆربەی كەرەستەو پێداویستییەكانی ئەو یەكانە لە سلێمانی خۆی دروست دەكرێن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئابورییە باس لەوەدەكات، پێشتر بەهۆی ناجێگیری دۆخی سیاسییەوە سلێمانی زیانی بەركەوتووە، بەڵام ئێستا بەرەو جێگیربوونی دۆخی سیاسی و ئەمنی دەچێت، ئەوەش بەقازانجی بوژاندنەوەی كەرتی ئابوری و بازرگانی پارێزگاكە دەشكێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا