زیادەڕۆییەكانی سەر شەقامی سلێمانی – عەربەت لابران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە هەڵمەتێكدا بۆ جێبەجێكردنی دیزاینی نوێی شەقامەكە هەموو زیادەڕۆییەكانی سەر شەقامی سلێمانی – عەربەتی لابرد.

لەو بارەیەوە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی دیزاینێكی نوێ بۆ شەقامی سەرەكی (سلێمانی -عەربەت) هەڵمەتێكی لابردنی زیادەڕۆیی لەلایەن (بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی و بەشی ئامێرەكان و بەشی پۆلیسی شارەوانی و بە هاوكاری هێزی لیوای تایبەت و هێزی ئاسایشی سلێمانی) هەڵمەتەكە ئەنجامدرا.

ئەوەشی خستەڕوو، تەواوی زیادەڕۆییەكان لابران كەپێشتر ئاگاداركرابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا