ئەم هاوینە سلێمانی کێشەی نەبوونی ئاوی نابێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەم هاوینە لە سلێمانی کێشەی کەمی ئاو بوونی نابێت”.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئامانج جەلال جەختی لەوەکردەوە، “دڵنیایی دەدەینە هاووڵاتیان لەم هاوینەدا کێشەی نەبوونی ئاویان نابێت و بڕی پێویست ئاو بۆ سلێمانی هەیە”.

لەبارەی ئەوەی ماوە ماوە هەندێک گەڕەک ئاویان نامێنێت وتی، “هەندێک جار بەهۆی کێشەیەک یاخود شکاوییەکەوە کە لە بۆری و پەمپەکاندا دروست دەبێت ئەمە ڕوودەدات بۆ ماوەیەک ئاو بەرنەدرێتەوە تا چاک دەکرێنەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو، هیچ گۆڕانکارییەک بەسەر خشتەی بەردانەوەی ئاودا نەهاتووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا