ڕێکخەری پانێڵی میری بۆ مەسرور بارزانی: بە بیجامەوە سەیری نێتفلێکس دەکەیت؟

 پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە لە پانێڵی میری، ڕێکخەری پانێڵەکە لە مەسرور بارزانی پرسی: “هەندێ خەڵک وا دەبینن کە تۆ کەسێکى مەترسیدار بیت، ئایا تۆ کەسێکى ئاسایت کە بە بیجامەوە سەیرى نێتفلێکس بکەیت و نوکتە لەگەڵ هاورێکانت بگۆڕیتەوە؟”.

لە وەڵامى ئەو پرسیارەی ئەمڕۆ لە پانێڵی میری لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت کرا، مەسرور بارزانى وتى “پێموانییە من کەسێکى ترسناک بم، ئەو خەڵکە دەبێت ئەوەم پێبڵێت ئەگەر من وابم”.

وتیشى “من وانیم، کەسێکى جدیم، بڕوام بە بەها و نەریتەکان هەیە، من گەمە ناکەم، ئەو شتانە جێبەجێ دەکەم کە دەیانڵێم”.

 

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک