هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی حکومی رایگەیاند، هۆکاری دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دەگەڕێتەوە بۆ کەمی داواکاری و بەرزبوونەوەی فرۆشی بانکی ناوەندی عێراق.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەکرد، دابەزینی بەهای دۆلار لە بۆرسە و بازاڕەکانی ناوخۆ دەگەڕێتەوە بۆ کەمی داواکاری و بەرزبوونەوەی فرۆشی بانکی ناوەند، وتیشی: لاوازی چالاکی بازاڕە سەرەکییەکانی فرۆشتنی جوملە لەم چەند رۆژەدا کاری کردووەتە سەر کەمبوونی داواکاری لەسەر کڕینی دۆلار.

باسی لەوەش کرد، بەرزبوونەوەی فرۆشی بانکی ناوەند بۆ زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای دۆلارە، وتیشی: ئەوانەی مامەڵە بە دۆلارەوە دەکەن، هەوڵ دەدەن جارناجار بەمەبەستی قازانج یاری بە بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی بەهای دراوەوە بکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا