بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دادەبەزێت؟

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەیانی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی و لە ئێستاشدا 100 دۆلار بە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا بەهای دۆلار دادەبەزێت؟ رەوەند ستار، بەڕێوەبەری کۆمپانیای کینزۆ بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، هەموو ئەگەرێک بۆ ئەوەیە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار داببەزێت و لە ئێستاشدا 100 دۆلار بەرامبەر بە 147 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ دووشەممە بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەرزتربوو، بەجۆرێک 100 دۆلار بە 147 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا