سوریا دژی ئیدارەی خۆسەری یاداشتێک ئاراستەی سویسرا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دەرەوەی سوریا جەختی لەوەکردەوە، کردنەوەی نوسینگەی ئیدارەی خۆسەری لە جنێف پێشێلکاری پابەندییەکانی یەکێتی سویسرایە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئاژانسی هەواڵی سانای سوری بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی سوریا یاداشتێکی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی یەکێتی سویسرا کردووە تیایدا جەختی لەوەکردووەتەوە، “بابەتی کردنەوەی نوسینگەی ئیدارەی خۆسەری کورد لە جنێف کە لەم دواییانەدا راگەیەندرا، پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکانە”.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وتی: “ئیدارەی خۆسەری کیانێکی نایاساییە و چەکی نایاسایی دژی سوریا و هاوڵاتیانی مەدەنی ئەو ناوچانەی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەکاردەهێنێت و هیچ کەسایەتییەکی باوەڕپێکراو و تایبەتمەندی یاسایی نییە و دژی یاسا نیشتیمانییەکانی سوریا دەجوڵێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “کردنەوەی نوسینگەی ئیدارەی خۆسەری لە جنێف پێشێلکاری یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، کە تایبەتە بە دەستوەرنەدان لە کاروباری وڵاتانی دیکە و رێزگرتنی سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتان”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، 9ی ئەم مانگە ئیدارەی خۆسەری کورد لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، نوسینگەی تایبەت بە ئیدارەکە لە جنێفی پایتەختی سویسرا دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا