ئاگر لە یەکێک لە چیاکانی کوردستان کەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە شاخی شێواری گوندی بۆتێ لە سنوری ناحیەی سەرکەپکان سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین ئاگرێکی گەورە کەوتۆتەوە، هەوڵی کۆنترۆڵ کردنی دەدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست میدیا ناوخۆییەکان کەوتووە، دوای نیوەڕی ئەمڕۆ هەینی، ئاگرێکی گەورە لە شاخی شێوار لە گوندی بۆتێی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان لە سنوری وەرتێ کەوتۆتەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵ کردنیدان.

ئاگرەکە مەترسی لەسەر باخ و باخاتی هاوڵاتیان دروست کردووە، پێشبینی دەکرێت گەورەتربێت، چونکە بە هۆی باوە ناتوانرێت بە ئاسانی کۆنترۆڵ بکرێت.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک نیە سەبارەت بە، هۆکاری ئاگرەکە، هەروەها دیار نیە کە ئەو ڕووبەرەی سوتاوە چەند دەبێت.

ماوەیەکە ئاگر لە ناوچە جیاجیاکان کەوتۆتەوە لە دارستانەکاندا، هەندێکیان تاوەکو ئێستاش بەردەوامیان هەیە، بەردەوامبوونیان دەبێتە هۆی مەترسی بۆ سەر گۆڕانی پلەکانی کەش و هەوا لە جیهاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا