عێراق لە ڕیزبەندی ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین بەرهەمی ئێران هاوردە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی دەستەی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ڕایگەیاند، 74% ی بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکەی بۆ پێنج وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا هەناردە دەکرێت.

حەمید زاد بوم، سەرۆکی دەستەی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە 18 ی تەموزی 2021 ڕایگەیاند، هەریەکە لە وڵاتانی چین و عێراق ئیمارات و تورکیا و ئەفغانستان لە سێ مانگی ڕابردوودا سەرەکیترین بازاڕی ساغبوونەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئێران بوون”.

وتیشی، “عێراق لە سێ مانگی ڕابردوودا بەبەهای یەک ملیار و 343 ملیۆن دۆلار بەرهەمی ئێرانی بۆ هەناردە کراوە کە دەکاتە ڕێژەی 22% ی کۆی بەرهەمی هەناردەی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، قەبارەی هەناردەی ئێران بۆ عێراق لەو سێ مانگەدا 58% بەرزبووەتەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا