بەرپرسێكی یەكێتی: بڕیاری بایكۆتی هەڵبژاردنمان نەداوە

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت “لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بوونی میلیشیا شیعەكان و حەشدی شەعبی نابنە ڕێگر بۆ بەشداریكردنی كورد لەهەڵبژاردنەكان”.

بڕیارەی لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت.

مەلا كەریم شوكر بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە پۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند: “بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق ئامادەكارە خۆمان كردووە و بوونی هیچ هێزێك ناتوانێت رێگری لەكورد بكات بۆ رێگریكردن لە بەشداریمان بۆ ئەو هەڵبژاردنە”.

وتیشی”هەرچەندە پێدەچێت، نەبوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە كێشەلەسەرەكان كاریگەری لەسەر ڕێژەی بەشداریكردنی دەنگدەران هەبێت، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی بایكۆتكردنمان لە هەڵبژاردنەكە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا