ڤیڤۆ مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای ڤیڤۆ ئاشکرای دەکات مۆبایلێکی نوێ بەناوی وای ٥٣ ئێس بەرهەم دەهێنێت بە سیستمی ٤جی پاڵپشتی دەکرێت، سێ کامێرای هەیە لە ڕووکاری دەرەوەیدا بەنرخی ٣٠٥ دۆلار.

شاشەی مۆبایلەکە 6.58ئینجە، بە دیقەی فول ئێچ وێنە پێشان دەدات، کامێرای سێڵفیەکەی دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

مۆبایلەکە چارەسەرکەری هیلیۆ جی ٨٠ی تێدایە، ڕامی مۆبایلەکە ٨ گێگابایتە، بە ٣ گێگابایت فراوان دەکرێت، هەروەها میمۆریەکەی ١٢٨ گێگابایتە، بە مایکرۆ ئێس دی فراوان دەکرێت.

بە سیستمی ئەندرۆید ١١ کار دەکات، خێرایی باتریەکەی ٥هەزار میللی ئەمپێرە، توانای بارگاوی کردنەکەی ٣٣ واتە، بە چەند ڕەنگێک دروست کراوە، بە نرخی ٣٠٥ دۆلار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا