زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

زێت تی ئی مۆبایلە نوێیەکەی بەتایبەتمەندی زۆر و جیاواز بەرهەمدەهێنێت و چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلە زیرەکەکان.

زێت تی ئی نوبیا ڕێد ماجیک ئەیت پڕۆ پڵەس کێشەکەی 230 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی2480/1116 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 1300 مۆمە، چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ئەیت جین تووی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید13 کاردەکات، ڕامەکەی دوو جۆرە 12 یان 16 گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 256 یان 512 گێگابایتە، سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(50+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 16 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 میلیمەترە، خێرای پاترییەکی 6000 میلی ئەمپێرە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا