جارێكی دیكە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەكەركوك گردبوونەوە

پۆڵەتیك پرێس

جارێكی دیكە مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەكەركوك گردبوونەوەو داوایان كرد راژەكانیان لە هەرێمەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر بەغدا.

گردبوونەوەكە لەبەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو كە زۆرینەی مامۆستایانی خوێندنی كوردی ئامادەی بوون، ئەو مامۆستایانە بۆ جێبەجێكردنی داواكەیان داوای بینینی كازمی سەرۆكوەزیران دەكەن.

ئەو مامۆستایانە بۆ راگەیاندنەكان باسیان لەوەدەكرد، پێشتریش بۆ هەمان پرس گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام لایەنی بەرپرس بەدەم داواكەیانەوە نەهاتووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا دەیانەوێت سەرۆكوەزیرانی عێراق ببینین، تاوەكو چارەسەری كێشەكانیان بكات.

بەهۆی دواكەوتن و لێبڕینی مووچەكانیانەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە، لەماوەی رابردودا چەندینجار مامۆستایانی خوێندنی كوردی لەكەركوك گردبوونەوەیان ئەنجامداوە، بەڵام تاوەكو ئێستا حكومەتی عێراقی وەڵامی داواكارییەكەی نەداونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا