بێڵ ؛ ئەنشلۆتی و هەمووان شۆک دەکات

کارس بێڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڕیارێکی سەیر دەدات و هەمووان شۆک دەکات بەخوودی ئەنشلۆتیشەوە

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کردووە پاش گەڕانەوەی کارلۆ ناوبراو پێشنیازی کردووە گرێبەستی بێڵ درێژ بکرێتەوە چوونکە ناوبراو لە بەرنامەکانیدا هەیە بەڵام ئەوی جێگەی سەرنجە بێڵ بڕیارێکی زۆر کت و پڕ دەدات و هەمووان شۆک دەکات .

مارکا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بێڵ دەیەوێت پاش یاریەکانی یۆرۆی ساڵی 2020 بەیەکجاری واز لە تۆپی پێ بهێنێت و کۆتایی بە کاروانی وەرزشی بهێنێت .

مارکا بە پشت بەستن بەکەسە نزیکەکانی بێڵ دڵنیایی داوە لە دروستی هەواڵەکە و ئەستیڕە وێڵزێکە قسەی کۆتایی خۆی کردوە و لێی پەشیمان نییە .

یانەت ڕیاڵ مەدرید نابێتە بەربەست لەبەردەم ئەم هەواڵە چوونکە یانەکە ساڵانە نزیکەی 22 میلۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەووە گەر بێڵ ئەو بڕیارە بدات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا