ریاڵ توانای جەستەیی یاریزانەكانی بەرزدەكاتەوە

یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی لە رێگەی پینتۆس راهێنەری جەستەیی یانەكەوە كار بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی جەستەیی یاریزانەكانی دەكات.

یانەی ریال مەدرید بەسەرپەرستی ئەنچلۆتی راهێنەری نوێی یانەكە دەستیكردوە بە ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ لە ئێستاشەوە دەیەوێت پێش دەستپێكردنی یارییەكانی وەرزی نوێ توانای جەستەیی یاریزانەكانی بەرز بكاتەوە.

لە ئێستادا ئەنچلۆتی دەستی پینتۆسی تەواو كردۆتەوە لە پێناو ئەوەی توانای جەستەیی یاریزانەكانی ریال بگەیەنێتە لوتكە، چونكە پێیوایە گرفتی سەرەكی یانەكە لە وەرزی رابردوودا تەنیا كێشەی جەستەیی بووە.

پینتۆس بڕیاریداوە هەفتەی هـــەشت یەكەی ڕاهێنان بكەن ئەمەش بە واتای ئەوە دێت كاتی ڕاهێنان و جۆری ڕاهێنانەكان زیاتر دەكات .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا