ئەم خواردنەوەیە سودێکی زۆر بە توشبوانی شەکرە دەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ئەنجامی لەکۆڵینەوەیک دا لەم دواییانەدا دەرکەوتووە، حەلبە جۆرە گیایەکی سروشتیە، وەک خوادنەوەیەک بەکاربهێندرێت یارمەتیەکی باشی توشبووانی نەخۆشی شەکرە دەدات سەبارەت بەو کێشانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە.

بەپێی بڵاوکراوەکان، تۆو گەڵای ئەو ڕووەکە وەک بەهاراتێک لە لایەن هەندێک کەسەوە بەکار دەهێنرێت، بە یەکێک لە کۆنترین ڕووەکەکان دادەنرێت کە لە سیستمی پزیشکی و چینیدا بە کارهاتووە.

بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەری ئەنجام دراوە، ئەو گیایە سودێکی زۆری بۆ خواردنەوەی نەخۆشانی شەکرە هەیە، ئاستی بەرزی گلۆکۆز کەم دەکاتەوە، هەروەها درەنگتر هەست بە گەدەی بەتاڵ دەکەیت، کار لەسەر ئەنسۆلین دەکات، هەستیاری باش دەکات، چڕی ئەو پڕۆتینە کەم دەکاتەوە کە پەیوەندی بە چەوریەوە هەیە.

هەروەها لکۆڵینەوەکەیان سەلماندویانە حەلبە، باشترین چارەسەرە بۆ کێشەکانی کۆ ئەندامی هەرس و هۆرمۆنی تیستۆستیرۆن لەگەڵ کەمکردنەوەی هەوکردنی جومگەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا