پۆڵەتیک پرێس
کانزای کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی و گەشەی ئێسک و ددانەکاندا هەیە، کەمی ئەو کانزایە لەجەستەدا دەبێتە هۆی فشەڵبوونی ئێسکەکان و مەترسی شکانیان زیاتر دەبێت، هەروەها زیانی بۆ تەندروستی ددانەکان دەبێت بەپێی ماڵپەڕی”eatingwell”.
نیشانەکانی کەمی کانزای کالیسیۆم لەجەستەدا:
-بەشێوەیەکی گشتی ڕێژەی زۆری کالیسیۆم لە ئێسک و ددانەکاندا هەیە کاتێک جەستە ڕێژەی تەواوی نییە ئەوا لەوانی وەردەگرێت، ئەوەش دەبێتە هۆی بێهێزی و ئاسان شکانیان کە نیشانەکانی سەرەکی کەمی ئەو کانزایەیە لەجەستەدا.
-کەمی وزە، بەردەوام هەستکردن بە ماندوێتی، گێژبوون و کەمبوونی سەرنج نیشانەن بۆ کەمی کالیسیۆم.
-ڕەقبوونی ماسولکەکان.
-یەکێکی دیکە لە نیشانە سەرەکیەکان هەوکردنی پوک و کێشەکانی ددانە.
-کالیسیۆم ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی دڵدا هەیە کەمبوونی هۆکارە بۆ ناڕێکی لێدانی ترپەی دڵ.