میكانیزمی پێدانی ئاو بە هاوڵاتیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاریانداوە بەپێی میکانیزمێکی نوێ کاتژمێرەکانی پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاووڵاتیان رێکبخەنەوە بۆ ئەوەی ئەو ئاوەی هەیە بەشی هەموو شوێنێک بکات.

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی، بەپێی میکانیزمە نوێكە لە ماوەی 24 کاتژمێردا رۆژانە دوو بۆ چوار کاتژمێر ئاو بە هاووڵاتیان دەدرێت بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا پێداویستی خۆیان جێبەجێ بکەن و زێدەڕۆیی نەکەن لە بەکارهێنانی ئاودا.

وتیشی، کاتژمێرەکانی پێدانی ئاو کەم دەکرێتەوە ئەویش بۆ ئەوەیە ئەو بڕە ئاوەی كە هەیە بە یەکسانی لەهەموو ناوچەكان دابەش بکرێت تا بتوانرێت هاوسەنگی رابگيرێت.

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەرێمی کوردستان، وڵاتانی دراوسێی هەرێمی كوردستان ئاوی پێویست بۆ هەرێمی کوردستان بەرنادەنەوەو ئاستی ئاوی رووبارو بەنداوەكانیش كەمیكردووە بۆیە داواكارییان لەهاوڵاتیان ئەوەیە دەست بە ئاوەوە بگرن و تەوافە بۆ تەنکییەکانیان دابنێن تا لەكاتی هەبوونی ئاودا ئاو فەفیڕۆ نەڕوات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا