مامۆستایانی وانەبێژ لەسەید سادق خێمە هەڵدەدەن

پۆڵەتیك پرێس

دوای چەندینجار داواكاری بۆ دامەزراندن جارێكی دیكە خۆپیشاندانی مامۆستیانی وانەبێژ لە قەزای سەیدسادق دەستی پێكردەوەو مامۆستایانی وانەبێژ خێمەیان هەڵدا.

بیلا عومەر، نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی لەسنوری قەزای سەید سادق بۆ پۆڵەتیك پرێسی وتی، ئێمە وەك مامۆستایانی وانەبێژ داوای دامەزراندن لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی پەروەردە دەكەین دەمانەێت بزانین چارەنوسمان چی بەسەردێت لەبەر ئەوە بەردەوام دەبین لەدەربڕینی ناڕەزایەتی و ئەنجامدانی خۆپیشاندان تا ئەو كاتەی داواكارییەكانمان جێبەجێدەكرێت.

وتیشی، لەسنوری پەروەردەی سەیدسادق هەزاروو 200 مامۆستا هەیە و لەوڕێژەیەش چوارسەدوو 90 مامۆستای وانەبێژە و رێژەی لە 30% كەمی مامۆستایان لەسنوركە پڕكردۆتەوە

راشیگەیاند، داوادەكەین بكرێین بەهەمیشەیی ئەگەر ئەوەش ناكرێت داوا دەكەین لەوانەبێژەوە بكرێین بەگرێبەست بۆیە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنمانكردووە و لەبەردەم پەروەردەی سەید سادق خێمەمان هەڵداوەو ئامادەش نین كۆتایی بەدەربڕینی ناڕەزاییەتیەكان بهێنن تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، مامۆستایانی وانەبێژ لەبارودۆخێكی خراپدا ژیان دەكەن و تائێستا نازان ئەو پڕەپارەیەیەی وەریدەگرن هی كام مانگەو بەكام میكانیزم پێیان دەدرێت.

پێشتر چەندینجار مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی داواكاری دامەزراندنیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو هاوكات سورن لەسەر جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان.

سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی پەروەردە پشتیوانی لەداواكاری مامۆستایانی وانەبێژ دەكات بەڵام دامەزراندن لەدەستی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییدایەو ئەوان بەپێی پێویستی میلاكاتی وەزارەتەكان رەزامەندی لەسەر دامەزرانن دەردەبڕن.

هاوكات بەگوێرەی زانیارییەكان لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021ی هەرێمی کوردستان پێشنیازكراوە بەپێی پێوستی وەزارەتەکان ئەو دەرچووانەی گرێبەستن بکرێنە هەمیشەیی، بۆ ئەو وەزارەتانەی کە پێوستیان بە میلاکاتی ئەو گرێبەستانە دەبێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا