ئەوروپا دەرگاکانی بەڕووی گەشتیاراندا دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمسیۆنی ئەوروپا پلاندادەنێت بۆ کردنەوەی دەرگاکانی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەڕووی گەشتیارانی ئەو وڵاتانەی ڕێژەیەکی کەمی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنایان تێدایە لەگەڵ ئەو گەشتیارانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێکڕای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەوڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، بەرپرسانی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێن: ئێستا کاتی کەمکردنەوەی ڕێگرییەکانی پەیوەست بە گەشتکردنی هاوڵاتیانە.

بەپێی قسەی بەرپرسانی کۆمسیۆنی ئەوروپا، سنورەکانی یەکێتی ئەورپا لەسەرەتای مانگی حوزەیران بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێنەوە و لەم مانگەشدا وڵاتانی ئەندام لەوبارەیەوە دەگەنە ڕێککەوتن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەگەر ڕێککەوتنی کۆتاییش لەبارەی گەشتکردن بۆ وڵاتانی ئەوروپا واژۆبکرێت، هێشتا لەحاڵەتی دەرکەوتنی جۆری دیکەی گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وڵاتانی ئەندام لەیەکێتی ئەوروپا سەرپشکن لەڕاگرتنی بەپەلەی سەرجەم گەشتەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا