مەسرور بارزانی: داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش مەترسییەکی ڕاستەقینەیە

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی هێرشەکانی شەوی ڕابردووی داعش بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق.

شەوی رابردوو داعش لە سنوری پردێ‌ هێرشی كردە سەر خاڵێكی هێزەكانی پێشمەرگە و لە ئەنجامدا سێ‌ پێشمەرگە شەهیدبوون و دوانی دیكە برینداربوون.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا لەو بارەیەوە دەڵێت، “وەک چەندین جار دووپاتمان کردووەتەوە ، داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتاش هەڕەشە و مەترسییەکی ڕاستەقینەیە لە چەندین ناوچەی عێراق ، بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ، کە سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە وەردەگرێت کە لەو سنوورانەدا هەیە”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ” جەخت لە گرنگیی جێبەجێکردنی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە دەکەینەوە . هەروەها بەردەوامبوونی ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە لایەن هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و مانەوەیان لە عێراق بۆ ڕووبەڕبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، بە گرنگ و پێویست دەزانین بۆ شکستپێهێنانی یەکجارەکی داعش و نەمانی هەڕەشە و مەترسییەکان بۆ سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا