باڵیۆزی ئەمریکا هەڵوێستی خۆی لەسەر کێشەکانى ھەرێم و عێراق ڕاگەیاند

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باڵیۆزی ئەمریکا لە  عێراق هەڵوێستى وڵاتەکەى لەبارەى کێشەکانى هەرێم و بەغدا راگەیاندو دەڵێت، ھانی ھەرێم و عێراق دەدەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.

ئەلینا رۆمانوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لە تویتێکدا رایگەیاند، بەھەموو شێوەیەک ھانی وەفدی ھەرێمی کوردستان دەدەن بۆئەوەی سەردانی بەغداد بکەن بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر بودجە و سوتەمەنی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق، خزمەت بە بەرژوەندییە نیشتیمانییەکانی عێراق دەکات و ھاکارێکی سەرەکیش دەبێت بۆ سەربەخۆیی کەرتی وزە و سەقامگیری ھەرێمیی.

ئەم لەکاتێکدایە کە بۆ جاری چەندەمە شاندی حکومەتى هەرێم سەردانى بەغدا دەکات لەبارەى بودجەى ٢٠٢٣ و پڕۆژە یاسای نەوت و گاز، بەڵام تائێستا نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێک.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا