سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەندرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەمڕۆوە سیستمی کۆنی پاسپۆرت کاری پێناکرێت و لە هەولێر سیستمی نوێ دەستپێدەکات و بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەوە لە سلێمانیش دەستپێبکات. بە گوێرەی سیستەمە نوێیەکە تێچووی دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت لە 29 هەزار دینارەوە دەبێتە 91 هەزار دینار.

نەقیب بەیان جەمال، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند، لەمڕۆوە کار بە سیستمی کۆنی پاسپۆرت ناکەن و ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی سبەی لە رێوڕەسمێکدا دەستپێکردنی دەرکردنی پاسپۆرت بە سیستمی نوێ رابگەیەنن.

سیستمی نوێی پاسپۆرت لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت و کوالێتیی پاسپۆرتەکە بەراورد بەوەی پێشوو گۆڕانکاری تێدا دەکرێت. هەروەها بۆ دەرهێنانی 91 هەزار دینار لە خاوەنی پاسپۆرتەکە وەردەگیرێت، لەکاتێکدا پێشتر پێویستی بە چەکێکی 29 هەزار دیناری هەبوو. هەروەها دەبێت کەسەکە ڤیزا کارتی هەبێت و راستەوخۆ پارەکە بخاتەسەر ئەو هەژمارە بانکییەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت دیاری دەکات.

یەکێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئەوەیە، لەمەودا ئەو کەسەی پاسپۆرت دەردەهێنێت یان نوێی دەکاتەوە، تەنیا کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاریی پێویستە.

لە سلێمانی، سبەی لە رێوڕەسمێکدا سیستەمە نوێیەکە رادەگەیەندرێت، دووسبەی پشووی فەرمییە و رۆژی چوارشەممەش مامەڵەکردن بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەستپێدەکات.

هەروەها بڕیارە دەرهێنانی پاسپۆرت بەشێوەی ئەلیکترۆنی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا