پۆڵەتیك پرێس
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، تارێكارەكانی ناردنی پارە لەبەغداوە بۆهەرێم روون نە بێتەوە رێژەی لێبڕین لەموچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت.
جوتیارعادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لهمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتودا بڕیاری لێبڕین لەموچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران یەكلایی دەبێتەوە.
دەربارهی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران و پێدانی موچە بەبێ لێبڕین وتی:”تا ئەنجامی رێككەوتنی نێوان شاندەكانی هەرێم و بەغدا لەسەر رێكارەكانی دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق و پشكی هەرێمی كوردستان یەكلایی نەكرێتەوە ناتوانرێت بڕیار لەسەر رێژەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بدرێت و لەچەند رۆژی داهاتووشدا ئەوە یەكلادەبێتەوە.
باسی لەوەشكرد، پێدانی موچە هەموو سی رۆژ جارێك یەكلایی بۆتەوە و موچە لەوادەی خۆیدا دابەشدەكرێت و موچەی مانگی نیسانی فەرانبەرانیش بەلێبڕینەوە دابەشدەكرێت بەڵام بڕەكەی دیاری نەكراوە و لهچهند ڕۆژی داهاتوودا شێوازی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران پێدانی موچه ئاشكرادهكهن
سهبارهت بەرێكارەكانی خۆپارێزی و جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان، وتەبێژی حكومەت رایگەیاند، هەڵسەنگاندنەكانی وەزارەتی تەندروستی بڕیار لەسەر توندكردن و درێژكردنەوەی رێكارەكان دەدات و بەپێیی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی لیژنەی باڵای كۆرۆنا بڕیارەكانی دەردەكات، ئاماژەی بەوەشكرد، راستە ئامارەكانی كۆرۆنا روویان لەهەڵكشانە بەڵام دەبێت لەمانگی رەمەزاندا رەچاوی بارودۆخی گوزەرانی هاوڵاتیان بكرێت.