لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی ڕاپۆرتێک لەڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لەڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەدان کە سزای لەسێدارەدان جێبەجێدەکەن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لەکۆی پێنج سەرەتا وڵاتی ناو ڕیزبەندییەکە لەسەرانسەری جیهاندا، چواریان لەناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقادان، هاوکات، وڵاتانی عێراق و ئێران و میسڕ و سعودیە %88ی کۆی لەسێدارەدانەکانی ساڵی 2020 پێکدەهێنن.

ئەوەش هاتووە، چین ساڵانە بەهەزاران کەس لەسێدارەدەدات و زۆرترین سزای لەسێدارەدانی تێدا جێبەجێدەکرێت، بەڵام سزاکە لەو وڵاتە بەیەکێک لەنهێنییەکانی دەوڵەت لەقەڵەمدەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، لەئێران 246 سزای لەسێدارەدان و لەمیسڕ 107 و لەعێراق 45 و لەسعودیە 27 سزای لەسێدارەدان جێبەجێکراوە.

هەر لەساڵی 2020دا، سزای لەسێدارەدان بۆ 16 ژن دەرچووە کە چواریان لەمیسڕ و نۆیان لەئێران و دووانیان لەسعودیە و یەکێکیشیان لەعەمان بووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا