شەپۆلێکی گازی ژەهراوی عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس
.شارەزایەكی بواری كەشناسی عێراق هاتنی شەپۆڵێكی گازی ژەهراوی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندووە

سادق عه‌تیه‌ شاره‌زای بواری كه‌شناسی عێراق باسی لەوە كردووە، شه‌پۆلێكی گازی ژه‌هراوی كه‌ له‌ دوانه‌ ئۆكسیدی گۆگرد پێكهاتووه‌ لە چەند كاتژمێری داهاتوو به‌ئاسمانی عێر اق و هەرێمی كوردستان بڵاو دەبێتەوە، بەڵام ئەو شەپۆڵە زوو تێدەپەڕێت.

دەشڵێت ” ئه‌و گازه‌ له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بوركانێك له‌ دورگه‌ی سقڵیه‌ له‌ ئیتاڵیا ده‌رچوه‌ و به‌ئاسمانی سوریا و عێراق و توركیا تێده‌په‌ڕێت”.

ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی دڵنیای بە هاووڵاتیانیش داوە كە هەرچەندە گازی دوانه‌ ئۆكسیدی گۆگرد به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ژه‌هراوییه‌، بەڵام بەهۆی ئەوەی شەپۆلەكە جێگیر نابێت مەترسی بۆسەر تەندروستی هاووڵاتیان نابێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا