لەبارەی هاتنی شەپۆلێکی گازی ژەهراوی بۆ هەرێم دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

دەستەی پاراستن‌و ژینگەی هەرێمی كوردستان لەبارەی هاتنی دووكەڵ و غازێکی ژەهراوی بۆ هەرێمی کوردستان دڵنیای بە هاووڵاتیان دەدات و دەڵێت “، شەپۆلی تەقینی گڕکانی سانت ڤینست كاریگەری لەسەر تەندروستی نابێت و تەنها پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە”.

لەماوەی رابردوودا ته‌قینه‌وه‌ی بوركانێك له‌ دورگه‌ی سقڵیه‌ له‌ ئیتاڵیا دەنگۆی هاتنی شەپۆلێكی گازی ژەهراوی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان راگەیەندرا، ئێستاش لە دوورگەی خۆرئاوای زەریای ئەتڵەسی و لە دەریای كاریبی، گازێكی زۆری كبریتی so2 دروست بووە مەترسی ژەهراوی بونی عیراق و هەرێمی لێدەكرێت.

لەوبارەیەوە ئەحمەد محەمەد وتەبێژی دەستەی پاراستن و ژینگەی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “لە نۆی نیسانەوە گركانی سانت ڤنسنتی زەریای ئەتڵەسی تەقیوەتەوە و ئێستاش لە دوورگەی خۆرئاوای زەریای ئەتڵەسی و لە دەریای كاریبی، گازێكی زۆری كبریتی so2 دروست بووە”.

وتیشی “چاوەڕواندەكرێت ئەمشە و ئەو كارگەری ئەو گازە بگاتە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەڵام هیچ زیانێكی بۆسەر تەندروستی هاووڵاتیان نابێتـ تەنها كەمێك پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا