سیگما کامێرایەکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای سیگمای یابانی کامێرایەکی نوێی پێشکەوتوو بۆ ڤیدیۆکردن و وێنەگرتن دروست دەکات.

کامێرای سیگما ئێف پی ئێڵ پیکهاتەکەی بە کێشێکی کەم دروستکراوە هەتا توانای هەڵگرتنی لە گیرفان یان جانتای دەستدا هەبێت، کامێراکە دووربینە توانای جێگیرکردن یان جوڵانی هەیە بۆ ڤیدیۆکردن.

کامێراکە دیقەی هەستەوەری بینینەکەی ٦١ مێگاپێکسڵە، یەکێکە لەو کامێرانەی ئەو وێنەیەی دەیگرێت چوارچێوەیەکی هەیە ڕکابەری کامێرای A7R IV بەناوبانگی سۆنی دەکات، دیوی پشتەوەی کامێراکە شاشەیەکی لەمسی هەیە دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت لەکاتی ڤیدیۆکردندا، دەرچەی جیاوازی تێدابەکارهاتووە بۆ شوێنی مایکرۆفۆن و گڵۆپ، هەروەها دەرچەیەکی دیکەشی هەیە بۆ گەیاندنی لەگەڵ مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان.

کامێراکە توانای هەڵگرتنی ١٠٠ هەتا ٢٥٦٠٠ وێنەی هەیە، هەروەها توانای ڤیدیۆکردنی بە دیقەی یو ئێچ دی فۆڕ کەی هەیە و سیستمێکی پێشکەوتوی تێدابەکارهاتووە بۆ ڤیدیۆکردن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا