پەیوەندی‌و داتاكان لەئەندرۆیدەوە دەخرێتە سەر سیستمی ios

پۆڵەتیك پرێس:
بەشێكی زۆر لە خەڵك مۆبایلی سیستمی ئەندرۆید بەكاردەهێنن، بەڵام كاتێك دەیانەوێت مۆبایلەكانیان بگۆڕن بۆ ئایفۆن دەیانەوێت هەموو داتاكانیان بگوێزنەوە بۆ مۆبایلە نوێیەكە، لەوانەش لیستی ناوەكان.

سێ‌ ڕێگا بۆ گواستنەوەی پەیوەندیەیكان لە ئەندرۆیدەوە بۆ ئایفۆن هەیە.

یەكێك لەزنجیرە بەرنامەكانی ئەپڵ، بریتییە لە google play ، كە تەنیا بە ئامانجی گواستنەوەی زانیاری لەسیستمی ئەندرۆیدەوە بۆ ئایفۆن، خستوویەتییە ڕیزی بەرنامەكانییەوە.

ئەم بەرنامەیە، یارمەتیت دەدات بۆ گواستنەوەی پەیوەندییەكان، لیستی ناوەكان، نامەكان، وێنەو ڤیدیۆكان، هەروەها ئەو بەریدە ئەلیكترۆنییانەی بۆت هاتووە ڕاستەوخۆ لەئەندرۆیدەوە بۆ ئایفۆنەكەت.

بۆ ئەنجامدانی كارەكە ئەم هەنگاوانە جێبەجێبكە:
كردنەوەی لیستی ناوەكان لە مۆبایلەكە، كە سیستمی ئەندرۆیدە، واتە (contact),.

خاڵی سێیەم داگرە بۆ كردنەوەی لیستی سەرەكی، لیستێكت بۆ دەكرێتەوە لە لیستەكەدا استیراد/تصدیر،import/export.

پەنجە لەسەر (تصدیر الی التزخین)، export to storage دابگرە.

فایلێكت لە VCFبۆ دروست دەكات و لە مۆبایلەكەت دا دەیپارێزێت.

ئەم فایلە بنێرە بۆ ئایفۆنەكەت لەڕێگەی نامە یان ئیمەیلەكەتەوە.

لە كاتی كردنەوەی فایلەكە، راستەوخۆ ناوەكان یەتە سەر ئایفۆنەكەت.

بەكارهێنانی سیم كارت
دەتوانیت لە ڕێگەی سیم كارتەكەتەوە، ناوەكان بگوێزیتەوە بۆ مۆبایلە نوێیەكەت بەم شێوەیە.
لیستی ناوەكانت بكەرەوە لەسەر سیستمی ئەندرۆید.

پەنجە لەسەر سێ خاڵەكە دابگرە لە لیستی سەرەكی دا.

لەو لیستەی بۆت دەردەكەوێت ، پەنجە لەسەر مدیر جهات الاگصال,CONTACT manager دابگرە.

دووبارە پەنجە لەسەر ادارە جهات اگصال بگاقە,manage SIM card contacts SIM،دابگرە.

import from phone ,استیراد من الهاتفزدیاری بكە.

ئێستا بۆ گواستنەوەی داتاكان بۆ ئایفۆنەكەت ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بكە.
١-SIM cardی تایبەت بخە سەر مۆبایلی ئایفۆنەكەت.
٢-الاعدادات بكەرەوە لە مۆبایلەكەت.
٣-پەنجە لەسەر (جهات الاگصال)،(contact list)دابگرە.
٤-پەنجە لەسەر استیراد جهات الاگصال , import(SIM contacts )دابگرە بۆ گواستنەوە.
٥-دوای ئەنجام دانی كارەكە، تەواوی لیستی ناوەكانت دەچێتە سەر مۆبایلە نوێیەكەت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا