ڕیاڵ كۆبۆی نەدایە بایرن بۆچی؟

پۆڵەتیك سپۆڕت

Takefusa Kubo یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید كە وەرزی بە كۆتا هاتووی لیگای ئیسپانیا بە شێوەی خواستن بۆ یانەی ڕیاڵ مایۆركا یاری كرد لە ئێستادا جارێكی تر ڕیاڵ یاریزانە ژاپۆنییە تەمەن 19 ساڵەكە بە خواستن دەداتەوە یانەیەكی تر تا ئەزمونی نوێ‌ وەربگرێت و باشتر بێت لە ڕووی ئامادەییەوە.

ڕۆژنامەی marca ی نزیك لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی شاهانەوە بڵاوی كردەوە: ڕیاڵ جارێكی تر كۆبۆی تەمەن 19 ساڵ بە خواستن دەنێریتە دەرەوەی سانتیاگۆ، بەڵام سەیر و سەمەرەییەكە لەوەدایە ڕیاڵ دوو بۆندی خواستنی پێ‌ گەیشتووە یەكێكیان لە یانەی ڤیاڕیاڵەوە ئەوی تریش لە یانەی بایرن میونخی ئەڵمانییەوە بووە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە: ڕیاڵ بە بۆندەكەی ڤیاڕیاڵ قاییل بوو كۆبۆی ناردە ئەو یانەیە سەرەڕای ئەوەی بۆندەكەی ڤیاڕیاڵ 5 ملیۆن یۆرۆیە و بایرنیش بڕی 8 ملیۆنی بە ڕیاڵ داوە، بەڵام یانەی شاهانە ترسی هەیە لە چەند شتێك هەر بۆیە بە 3 ملیۆن كەمتر یاریزانەكەی لە لیگادا هێشتاوە و نەیهێشت ڕوو لە بایرن بكات، چونكە ئەگەر بهاتبایە كۆبۆ لە بایرن دۆخی باش ببوایە پێ‌ دەچوو حەزی بە كەشی یانەكە و شاری میونخ بوایە نەگەڕایەتەوە بۆ ڕیاڵ هەروەك ڕیاڵ ترسی لەوەش هەیە كە بایرن بەردەوام لە كێبڕكێی چامپیۆنس لیگ دایە و كۆبۆش دەشێت لە داهاتوودا ڕوو بەڕووی ڕیاڵ ببوایەتەوە هەر بۆیە پێیان باشتر بوو ڕەوانەی ڤیاڕیاڵی بكەن تاكو لە خولی لالیگاشدا بمێنێتەوە و ئاستیشی باش نەبێت وەك ئەوە نابێت لە بایرن بێت و دوور بێت لە یاری كردن.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا