زانیاری نوێ لەبارەی ئەو سێ جوتیارەی داعش رفاندبوونی

پۆڵەتیك پرێس – نیگار عومەر

چەكدارانی داعش لە قەزای خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین سێ جوتیاری گوندێك دەڕفێنن و تائێستاش چارەنوسیان نادیارە.

عەلی هاشمی بەرپرسی راگەیاندنی هێزەكانی حەشدی شەعبی بۆ ناوچەی باكور بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، شەوی رابردو سێ جوتیاری گوندی حلێوەى سەربە قەزای خورماتووە كە بۆ كاری كشتوكاڵى رۆشتبوونە دەرەوە، لەنێو كێڵگەكەیان لەلایەن داعشەوە رفێندراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی كەسوكاری ئەو سێ جوتیارە بەدوایانداندا دەگەڕێن، چەكدارانی داعش وەڵامی پەیوەندییەكانیان دەدەنەوە و پێیان دەڵین ئەو سێ كەسە لەلایەن ئەوانەوە دەستگیركراون.

دوای رووداوەكای 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە لە مەخمورو ناوچە جێناكۆكەكان بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنییەوە شانە نوستووەكانی داعش بەردەوام هێرش دەكەنە سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان، سەرەڕای چەندین كۆبونەوەی نێوانیشیان، بەڵام هێشتا هێزەكانی پێشمەرگەو سوپای عێراق نەگەشتونەتە رێككەوتنی تەواو بۆ بوونی هەماهەنگی نێوانیان لەو ناوچانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا