پیرلۆش بەڵێنەكەی ساری بە دۆن دەدات

پۆڵەتیك سپۆڕت

بە وێنەی ماوریسیۆ ساری ڕاهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس ئەندریا پیرلۆی ڕاهێنەری نوێش هەمان بەڵێن بۆ دۆن كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دووبارە دەكاتەوە كە ساری لەگەڵ دەستبەكار بوون بە دۆن كریستیانۆی دا.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆڕت بڵاوی كردەوە: كریستیانۆ هەست بە بێزارییەكی زۆر دەكات لە تۆرینۆ بە هۆی ئەوەی وا دوو وەرزە یۆڤی بەڵێنی باشترینی پێ دەدەن، بەڵام تا ئێستا نەیتوانراوە ئامانجی باڵا لە پشت گواستنەوەی ئەوەوە بهێننە دی كە ئەویش خۆی لە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنس لیگ دەبینێتەوە.

بە پێی ڕۆژنامە بەربڵاوەكەی ئیتاڵیا پیرلۆ بەڵێنی بە دۆن داوە شێوازی یاری كردن و دروست كردنی ناوچەی یاری كردن بۆ كریس بدۆزێتەوە و باشتر و باشتری پێی پێشكەش بكات تا پێكەوە بتوانن ئامانجی باڵای یۆڤی بپێكن.

ڕۆژنامەكە ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە: پیرلۆ بە ڕۆناڵدۆی ڕاگەیاندووە كە ئازادی زیاتری پێ‌ دەدات لە پێشەوە و ئەركی بەرگری پێ‌ نادات ئەمەش شتێكی تازەیە بەو پێیەی لە پێشوودا ساری دۆنی ناچار دەكرد لە لایەكەوە یاری بكات و ئەركی بەرگری كردنیشی پێ‌ دەسپارد.

لە كۆتاییدا لاگازێتا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە پیرلۆ و ڕۆناڵدۆ هاوڕان لە سەر ئەوەی هێرشبەرێكی وەكو بن زیما پەلكێشی یۆڤی بكەن بۆ ئەو مەبەستەش كریستیانۆ بە ڕاستی پەیوەندی بە بن زیماوە كردووە و داوای لێ‌ كردووە ڕوو بكاتە یۆڤی.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا