پارتی لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات پێیانوابووە شێوازی دەنگدان بە هەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی دەستوری نەبووە بۆیە دەنگیان پێنەداوە.

مەیادە نەجاڕ ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی شێوازی دەنگدان بەهەمواری پرۆژە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی دەستوری نەبوو، دەنگیان نەداوە، دەشڵێت، “دەبوو دەنگدان بە دوو لەسەر سێی ئەندامانی ئامادەبووی دانیشتنەكە بەڕێوە بچوایە، بەڵام بە زۆرینە تێپەڕێنرا”.

لە دانیشتنی سەر لەئێوارەی پێنج شەممە، 18ی ئازار ئەنجومەنی نوێنەران ، دەنگیدا بە هەمواری یاسای ژمارە 30ی ساڵی 2005 ی دادگای باڵای فیدراڵی تاوەكو پۆستە بەتاڵەكانی دادگاكە پڕبكرێتەوە.

لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا یەكێتی بەشداریكرد، بەڵام هەردوو فراكسیۆنی پارتی و هاوپەیمانی هیوا بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا