لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجە پێكدەهێنرێت

پۆڵەتیك پرێس

دوای پەسەندكردنی بودجەی گشتی 2021ی عێراق، بڕیارەی هەفتەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێبكاتەوە، پەرلەمانتارێكی عێراقیش دەڵێت”بەمەبەستی چاودێریكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتی عێراق لیژنەیەكی پەرلەمانی پێكدەهێندرێت”.

لەكۆتای مانگی ئادار پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021ی پەسەندكرد، بەڵام تائێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ ناردنی بەشە پشكی هەرێم لەو بودجەیە دیارینەكراوە.

مەیادە نەجاڕ، ئەندامی لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان بۆ میدیاكانی نزیك لە حزبەكەی ئاشكراكردووە، هەفتەی داهاتوو دانیشتنەكانی پەرلەمان دەست پێدەكەنەوە و ئەوكات وادەی پێكهێنانی لیژنەكە و ئەندامانی ئەو لیژنەیە دیاری دەكرێت.

دەشڵێت “جێبەجێكردنی یاسای بودجە هیچ كێشەیەكی تێدانییە و بەمزوانە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا