پۆله‌تیك سپۆرت
كه‌مێك پێش ئێستا یاریی دێربی شاری میلانۆ له‌نێوان هه‌ردوو یانه ئه‌نته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان كۆتایی هات، كه‌تێدا كه‌تیبه‌كه‌ی كۆنتی به ئاسانی توانیان له میلان ببەنه‌وه و به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر خولی ئیتاڵیدا گرت.
له سه‌ره‌تای یارییه‌كه‌وه تا كۆتایی یانه‌ی ئه‌نته‌ر باشتر ده‌ركه‌وتن و به‌هۆیه‌وه له گێمی یه‌كه‌م له رێگای لاوتارۆ مارتیزنه‌وه بوونه خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م.
له گێمی دووه‌م زیاتر لۆكاكۆ و لاوتارۆ هاوكاری یه‌كیان له هێڵی پێشه‌وه ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ی نه‌برد ئه‌و دووانه تیپه‌كه‌یان كرد به خاوه‌نی دوو گۆڵی دیكه و ئه‌نته‌رمیلان (3به0) له ئه‌یسی میلانی برده‌وه.
گرنگی یارییه‌كه بۆ نیراتزۆری ئه‌وه‌بوو سێ خاڵی دیكه‌ی گرنگی برده‌وه‌و به 53 خاڵ له خانه‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه، هه‌روه‌ها به جیاوازی چوار خاڵ پێش ئه‌یسی میلان كه‌وت و ئومێدی زیاتر بۆ تیپه‌كه گه‌رایه‌وه پارێزگاری له شوێنه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ها لوکاکو بە 17 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی سێریا ئەیە.
هه‌وراز كاوه