بە سەرپەرشتی یەکێتی تۆپی سەبەتە لقی سلێمانی پاڵەوانێتییەکی تۆپی سەبەتە 3×3 بۆ ئاستی کچان بەرێوەچوو .
لە پاڵەوانێتییەکەدا ١٠ تیپ بەشداربوون کە ھەر تیپە و زیاد لە یارییەکی ئەنجام ئەدا.
لە رۆژی یەکەمدا کچانی بابان دوای ئەوەی چەند یارییەکیان ئەنجامدا نەیانتوانی بگەنە قۆناغی چوار تیپی و بە پلەی پێنجەم ناویان هات ئەگەر چ تیپەكە و چ یانەكەش لە سەر ئاستی وەرزشی شاری سلێمانی نوێ دەركەوتنن، بەڵام خۆشحاڵی هەموان لە یانەی بابان دەگەڕێتەوە بۆ ناو هێنانی یانەكە و تیپەكانی لە نێوەندی وەرزشی شاری سلێمانی و كوردستان و تەنانەت وڵاتی عێراقیشدا.
بڕیارەی سبەی شەمەش یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە ئەنجام بدرێت كە ماوەی 3 ڕۆژی خایاند.
ڕاگەیاندنی یانەی بابان