دروستكردنی جانتایەكی زیرەك

پۆڵەتیك پرێس

جانتایەكی زیرەك لە دوو مادەی پلاستیك دروستدەكرێت بۆ كەمكردنەوەی كێش و بەخشینی وزە.

بەشێكی زۆری كەسەكان ڕۆژانە جانتای دوو شانی پشت بەكاردەهێنن بۆ هەڵگرتنی كەلوپەلەكانیان،ئەمەش قورسای و زیان دەگەیەنێت بە پشت و شان،بۆیە بیریان لەوە كردەوە جانتایەكی كۆڵەپشتی نوێی زیرەك دروست بكەن بۆ كەمكردنەوەی قورسای بەڕێژەی %21.

پێكهاتەی جانتاكە لە دوو مادەی پلاستیك دەبێت ئەویش بۆ كەمكردنەوەی كێش لە ڕێگەی كەمكردنەوەی جوڵەی ستونی ناوی ،هەروەها زیادكردنی دروستكەرێكی كارەبایی كە وزە لە جوڵەی لەشەوە بەرهەمدەهێنێت، دەتوانرێت سودی لێببینرێت بۆ ئیشپێكردن و شەحنكردنی مۆبایلی زیرەك،كۆمپیوتەر و كاتژمێری كارەبایی،بۆیە سودێكی زۆری هەیە بۆ ئەو كەسانەی وەرزشین یان لە بواری گەڕان و دۆزینەوەدا ئیش دەكەن چونكە لە هەندێك شوێنی كارەكانیان كارەبای تێدا نییە.

ئەم جانتا زیرەكە یەكەم جار نییە دروستبكرێت،بەڵام ئەوەی جیاوازی دەكات لە هەمان كاتدا كێش كەمدەكاتەوە و وزەش دەبەخشێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا