ڕیەل می مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڕیەل می مۆبایلی نوێی pro8 بە کامێرایەک دروست دەکات ڕکابەری کامێرای مۆبایلەکانی ئێستا دەکات.

سەرنجی سەرەکی لەسەر کامێرای مۆبایلەکەیە، چوار کامێرای بنەڕەتی بە دیقەی(٢+٢+٨+١٠٨) مێگاپێکسڵە، هاوێنەی تایبەتی هەیە بۆ ڤیدیۆکردنی نزیک و دوور، هەروەها لە شوێنێک کە ڕووناکی تەواوی نەبێت دەتوانێت بە دیقەیەکی بەرز وێنە بگرێت، توانای ڤیدیۆی 4k هەیە،کامێرای پێشەوەشی بە دیقەی ١٦ مێگاپێکسڵە.

پێکهاتەی مۆبایلەکە بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی ئاو و پیسی بگرێت، دووریەکانی ١٦٠.٦/٧٣.٩/٨.١ ملیمە، کێشەکەی ١٧٦ گرامە، شاشەکەی لەجۆری Super AMOLEDە بەقەبارەی ٦.٤ ئینج و دیقەی ٢٤٠٠/١٠٨٠ پێکسڵ، تێکڕای ڕووناکییەکی ٤٣٠ مۆمە.

چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٤٢٠G تێدابەکارهاتووە،دوو جۆری هەیە یەکێکیان ڕامەکەی شەش گێگابایتە و میمۆرییەکەی ١٢٨ گێگابایتە جۆرێکی دیکەش ڕامەکەی هەشت گێگابایتە و میمۆریەکەی٢٥٦ گێگابایتە، چارەسەرکەری وێنەیی Adreno 618 تێدابەکارهاتووە.

مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی ٣.٥ ملیمە، توانای پاترییەکەی ٤٥٠٠ ملی ئەمپێرە دەتوانرێت بارگاویبگرێت بە ٥٠ وات، نرخەکەی بەنزیکی ٣٠٠ یۆرۆیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا