پۆله‌تیك سپۆرت
دوای ئه‌وه‌ی مانزۆكیچی یاریزانی كرواتی و پێشووی یانه‌ی یۆڤانتۆس په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵییه‌وه كرد، هه‌ردوای ناساندنی به میدیاكان ناوبراو چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی سازكرد، كه ئێمه وه‌ك پۆله‌تیك سپۆرت به‌شێكی به‌كوردی ده‌كه‌ین بۆتان.
ماریۆ مانزۆکیچ وتی:
چەند هۆکارێک وایكرد ژمارە نۆ هەڵبژێرم له یانه تازه‌كه‌م، یەکێک لەو هۆکارانە ئەوەیە میلان یانەیەکی مێژووییە و گونجاوە بۆ من. هەموو دەزانین ئه‌یسی میلان چاوه‌روانی چی ده‌كات، ئه‌م ماوه‌یه بە قورسی کارم کردووە بۆ ئەوەی به شایستەیی بێمه یانه‌كه. یانەی میلان هەمیشە ئامانجی گەورەی هەیە، من ڕاهاتووم بۆ ئەو شتانە و قورس نییه به‌لامه‌وه، بۆیە یاریی دەکەین بۆ بردنه‌وه و ئێستا من لێرەم و هەموو شتێک دەکەم بۆ سه‌ركه‌وتنی تیپەکەم.
دەربارەی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ رایگه‌یاند:
له منداڵییه‌وه من سه‌یری یاریی زڵ‌اتان دەکەم، بۆیه دڵخۆشم کە لەهەمان تیم یاریی دەکەم كه ئه‌وی تێدایه، هه‌ردووكمان تینوین بۆ نازناوه‌كان، ئەو هێشتا ئارەزوی زۆری هەیە و منیش هەوڵدەدەم هەمان شت بکەم، پێم وایە ئێمە پێکەوە ئاستێکی باش پێشکەش دەکەین و هانده‌رانیش ئه‌وه‌یان ده‌وێت.
سەبارەت به مێژووی یانه‌كه‌ی وتی:
مێژووی ئەم یانەیە كۆنه و زۆر پاڵەوان لێرە یاریان کردووە، نەک تەنیا من بەڵکو هەموو یاریكه‌ره‌كانی جیهان حەزیان لێیه له یانه‌ی ئه‌یسی میلان یاریی بكه‌ن، بۆیه بە هاندەران دەڵێم باشترین ئاست پێشكه‌ش دەکەم، بۆ بەرگریکردن لە ڕەنگەکانی درێسی میلان، هه‌روه‌ها دەبێت دڵنیابن100% كاری گه‌وره ده‌كه‌ین.
هه‌وراز كاوه