بەرپرسێكی باڵای حەشدی شەعبی گیان لەدەست دەدات

پۆڵەتیك پرێس:
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیوەندییەكانی حەشدی شەعبی‌و هاوسەرەكەی لە پارێزگای نەجەف لەڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لەدەستدا.

دەستەی حەشدی شەعبی لەراگەیەنراوێك رایگەیاند، رۆژی یەك شەممە 3ی كانوونی دووەم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە گشتییەكانی حەشدی شەعبی ئەحمەد عەبدولوەهاب ئەحمەد جابری و هاوسەرەكەی گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش لەئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا

دەستەی حەشدی شەعبی راشیگەیاند، رووداوەكە لەسەر رێگای نەجەف – بەغدا روویداوە، لەكاتێكدا بەرێگەوە بووە بەرەو پایتەختی عێراق بڕوات.

هاوسەری جابری خوشكی محەمەد رێدا جابری، بەڕێوەبەری پێشووی پەیوەندییە جەماوەرییەكانی حەشدی شەعبی بووە، كە لەهەمان رۆژی ساڵی رابردوو (3/1/2020) لەگەڵ ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی‌و قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس لەفڕۆكەخانەی بەغدا لەلایەن ئەمریكاوە كوژان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا