پۆڵه‌تیك پرێس:
ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو ئه‌گه‌ر بۆ ناردنى 320 ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند، “دوو ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆ ناردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه له 15ى ئابى ئه‌مساڵ رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى ناردنى 320 ملیار دیناره‌كه‌ى تایبه‌ت به موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كراوه بۆ سێ مانگ، به‌پێى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ته‌نها بۆ مانگێك ماوه ئه‌و پاره‌یه بنێردرێت”.
شیروان میرزا وتیشی، گریمانه‌یه‌كی دیكه یاسای قه‌رزه‌كه‌یه، ئه‌گه‌ر به‌غدا به یاساى قه‌رز كار بكات، تاوه‌كو هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌كات به‌غدا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ناردن و نه‌ناردنى ئه‌و پاره‌یه له ده‌سه‌ڵاتى كازمى خۆیدایه، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ده‌ینێرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌په‌رله‌مانی عێراق 104 په‌رله‌مانتار واژۆیان بۆ گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا كۆكردوه‌ته‌وه.