كۆڕۆنا زیان بە زیزۆ دەگەیەنێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
زەینەدین زێدان ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە لێدوانێكی تایبەت بۆ ڕۆژنامەی marca بە ڕەسمی هەواڵی تووش بوونی دوان لە یاریزانەكانی بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای ڕاگەیاند.

پاش ئەوەی دوێنێ‌ پشكنین بۆ سەرجەم یاریزانانی یانەی شاهانە ئەنجام درا ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی پشكنینەكانی سەرجەم یاریزانان و هونەری و ئیدارییەكانی یانەكە بڵاو كرایەوە تیایدا هەواڵی تووش بوونی هەریەك لە ئیدن هازاردی بەڵجیكی و كاسمیرۆی بەڕازیلی بە زیدانی ڕاهێنەر درا.

ڕۆژنامەی marca لەو بارەیەوە بڵاوی كردەوە: زیدان بە ڕەسمی دوورخستنەوەی هەریەك لە كاسمیرۆ و هازاردی بە میدیاكاران ڕاگەیاند و ئاشكرای كرد كە ئەو دوو ئەستێرەیە بە هۆی كەرەنتین كردنەوە ماوەیەك لە ڕیزەكانی یانەكە دوور دەكەونەوە.

زیدانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە كە ئەو و چەند یاریزانێكی تریش پشكنینیان بۆ كراوەتەوە و دواتر ئەنجامەكەی وەردەگرنەوە، بەڵام بە ڕەسمی ئەو دوو ئەستێرەیە لە نێو تەواوی یاریزانەكانی تر بە ڕەسمی دوور خراونەتەوە بە هۆی تووش بوونیان بە ڤایرۆسی كۆڤید 19 وە.

جێی باسە ئەو دوو یاریزانە لە ئێستادا ئیتر لە كەرەنتینادا دەبن و ناتوانن بەشداری یارییەكەی شەوی داهاتووی یانەكە بكەن بەرامبەر بە یانەی ڤالەنسیا، بەڵام بە هۆی یارییەكانی فیفاوە ئیدی دۆخی ڕیاڵ زیانی زیاتری بەرناكەوێت و پێ‌ دەچێت پاش تێپەڕاندنی دۆخە خراپەكە بگەڕێنەوە بۆ نێو پێكهاتەكەی زیدان.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا