ئیتاڵیاو ئینگلتەرا بۆ بەدەستهێنانی نازناوی یۆرۆ دەجەنگن

بڕیارە لە كاتژمێر 10ی ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیاو ئینگلتەرا یاری كۆتایی یۆری 2020 ئەنجام بدەن و هەردولا ململانێی بەدەستهێنانی نازناكەوە دەكەن.

یاریكە لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت چاوەڕوانیش دەكرێت یارییەكە ئاستێكی بەرز بەخۆیەوە ببینێت.

هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناغەكانی پێشوودا ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد گاریس ساوسگێتی ڕاهێنەری ئینگلتەرا داوای لە یاریزانەكانی كردووە لە یاری كۆتاییدا هەمان ئاستی یارییەكانی پێشوویان دووبارە بكەنەوەو رێگە نەدەن رووداوەكانی نێو یاریگا كاریگەری لەسەر لایەنی دەروونیان دروست بكات.

باس لەوەشدەكات، پێویستە یاریزانەكان لە باشترین ئاستی خۆیاندابن بۆ بردنەوەی یارییەكە، چونكە ئیتاڵیا هەڵبژاردەیەكی بەهێزە و هەر لایەك باش بێت ئەوەیان دەبێتە پاڵەوانی یۆرۆی 2020.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا