“هێرشكردنە سەر كارمەندانی تەندروستی لە هەولێر پەیوەندی بە ناهۆشیارییەوە هەیە”

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایگەیاند، هێرشكردنە سەر كارمەندانی تەندروستی لە شاری هەولێر پەیوەندی بە نا هۆشیاری بەشێك لە هاوڵاتیانەوە هەیە كە رێز لە ماندوو بوون و ئەركی مرۆڤانەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی ناگرن.

دلۆڤان محەمەد بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، دوای رووداوەكان ئەو كەسانەی ئەو كارە دەكەن پەشیمان دەببنەوەو داوای لێخۆشبوون دەكەن، بەڵام بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر باسی لەوەشكرد، پزیشك و كارمەندانی تەندروستی لەگەڵ ئەوەی موچەیان دوادەكەوێت و قەیرانی دارایی هەیە، بەڵام بەوپەری بەرپرسیارێتییەوە ئەركەكانی خۆیان بەجێهێناوە.

لەماوەی رابردودا چەندجارێك هێرشكرایە سەر كارمەندانی تەندروستی لە ناو شاری هەولێر، وەزارەتی تەندروستیش رایگەیاند، رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرانی ئەوكارانە دەگرنەبەر.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا