پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەهۆی قەیرانی دارایی و خراپی بارودۆخۆییان، خوێندکارانی زانکۆکانی هەڵەبجە، چەرموو و راپەڕین بایکۆتی خوێندنیان کرد.
دەستەی نوێنەرایەتی خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، بەهۆی خراپی بارودۆخی ئابووری، بە دەنگی زۆرینەی خوێندکاران بڕیاریانداوە تاوەکو 1ی نیسان بایکۆتی خوێندن بکەن، ئەگەر بارودۆخی ئابووری بەمجۆرە بەردەوام بێت، تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان بایکۆت بەردەوامدەبێت.
لە راپەڕینیش خوێندکارانی زانکۆی راپەڕین و کەمپسی قەڵادزێ بڕیاری بایکۆتیان داوە و دەڵێن، لەم دۆخەی ئێستادا ناتوانن دەوام بکەن.
هاوکات هەرمان كامیل وتەبێژی نوێنەرانی زانكۆی چەرموو رایگەیاند، لە سۆنگەی هەستكردنمان بە بەرپرسیارێتی بۆ هاوڕێ و خوێندكارەكانمان، بڕیارماندا بە بایکۆتکردنی خوێندن تاوەکو دوای جەژنی رەمەزان.