نرخی نەوت 82 دۆلاری تێپەڕاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی نەوت لە رۆژی چوارشەممەدا بەهۆی پێشبینییەکانی بەرزبوونەوەی خواستی جیهانی لەسەر نەوت، بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و نرخی هەر بەرمیلێک و 82 دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

رۆژی چوارشەممە (13-3-2024)، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنتی دەریای باکوور 36 سەنت بەرزبووە و گەیشتە 82 دۆلار و 28 سەنت، هەروەها نرخی نەوتی سووکی رۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا 38 سەنت لە نرخەکەی زیادیکرد و هەر بەرمیلێکی بە 77 دۆلار و 94 سەنت کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.

پێشتر رێکخراوی هەناردەکاری نەوت، پێشبینی کردبوو لە چارەکەی یەکەمی ساڵی 2024 دا، خواستی جیهانیی نەوت بە بڕی 2.25 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزببێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەکانی بازاڕ بە پشتبەستن بە ئامارەکانی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، ئاستی سووتەمەنی کۆگاکراوی ئەمریکا دابەزیووە، ئەمەش کاریگەری لەسەر قەبارەی خواستی گەورەترین هاوردەکاری نەوت لە جیهاندا دەبێت.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، هۆکارە جیۆسیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینایە؛ شەپۆلی بەردەوامی هێرشەکانی سەر پاڵاوگەکانی رووسیا، ترسی کەمبوونەوەی قەبارەی خستنەڕووی ئەو کاڵا ستراتیژییەیان لە جیهاندا درووستکردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا